كه‌ركووك.. 30 داواكراو ده‌ستگيركران
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منييه‌كانى كه‌ركووك هه‌ڵمه‌تێكيان بۆ ده‌ستگيركردنى تۆمه‌تبار و داواكراوان ئه‌نجامدا.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منييه‌كانى كه‌ركووك هه‌ڵمه‌تێكيان بۆ ده‌ستگيركردنى تۆمه‌تبار و داواكراوان ئه‌نجامدا.
له راگه‌يه‌ندراوێكى پۆليسدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، هاتووه: هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌سه‌ر فه‌رمانى پارێزگارى كه‌ركووك ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: كاتژمێر 03:00ى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 23ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017 له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى كه‌ركووك هه‌ڵمه‌ته‌كه‌يان ئه‌نجامداوه.
هه‌ريه‌ك له هێزى پۆليس، پۆليسى دامه‌زراوه‌كان، هه‌واڵگرى كه‌ركووك، ئاسايشى كه‌ركووك، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هاتوچۆى كه‌ركووك له‌و هه‌ڵمه‌ته به‌شدار بوونه.
هێزه ئه‌منييه‌كان زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى كه‌ركووكيان پشكنيوه.
له ئه‌نجامى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 30 داواكراو ده‌ستگيركراوون كه دوانيان به گوێره‌ى مادده‌ى چوارى تيرۆر داواكراو بوونه.
هه‌روه‌ها ژماره‌يه‌كى ديكه تۆمه‌تبار ده‌ستگيركراوون، كه له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى پۆليسدا ئاماژه به ژماره‌يان نه‌كراوه.