داوای دادگاییكردنی بكەرانی تەقاندنەوەی منارەی حەدبا دەكرێت
"ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگەوتی نووری و مناره‌ی حه‌دبا تاوانی جه‌نگه"
K24 - ھەولێر
هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی له ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی نووری و مناره‌ی حه‌دبا ژماره‌یه‌كی زۆری پۆلیسی بڵاوکردووەتەوە و ده‌یانه‌وێت له زووترین كاتدا دوایین پێگه‌ی چه‌كدارانی داعش كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نووری و مناره‌ی حه‌دبا ده‌كات و ده‌شڵێت، پێویسته بكه‌رانی ئه‌و تاوانه له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی دادگایی بكرێن.
مناره‌ی حه‌دبا یه‌كێكه له شوێنه‌واره دێرین و مێژووییه‌كانی شاره‌كه و بووه‌ته نازناوی مووسڵ، رۆژی 21 حوزەیرانی2017 لەلایەن چەكدارانی داعش تەقێندرایەوە.