ئه‌مریكا: پابه‌ندین به هاوكاریكردنی هاوپه‌یمانه‌كانمان
ئه‌ندامێكی پێشووی كۆنگرێسی ئه‌مریكا: پێویسته واشنتن هاوپه‌یمانه‌كانی پڕچه‌ك بكات
K24 - واشنتن
مایك پێنسی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كات كه ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به‌وه‌ی هاوكاری و پشتگیری هاوپه‌یمانه‌كانی بكات، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوه‌كو بتوانن پێكه‌وه سه‌قامگیری بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه.
ئه‌ندامێكی پێشووی كۆنگرێسی ئه‌مریكاش به كوردستان24 راگەیاند، پێویسته كۆنگرێس یاساییه‌ك په‌سه‌ند بكات، تاوه‌كو رێگه بۆ واشنتن خۆش بكات راسته‌وخۆ هاوكاری سه‌ربازی بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابین بكات.