235 تۆمه‌تبار به بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماری شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مادده هۆشبه‌ره‌كان، كه وێنه‌یه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، 235 تۆمه‌تباره به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیكراون.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، نزیكه‌ی 45 كلیۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر و 18 هه‌زار پارچه حه‌بی هۆشبه‌ر ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بڕی زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆلاری ساخته و ره‌ش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، كه به مه‌به‌ستی بازرگانی پێكردن هێنراونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
ئاماری شه‌ش مانگی یه‌كه‌م 2017، وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، به‌م شێوه‌یه‌یه:
1- 26 كیلۆگرام تلیاك.
2- 12 كیلۆگرام ماریوانا.
3- 4 كیلۆگرام شیشه.
4- 1 كیلۆگرام حه‌شیش.
5- 350 گرام هیرۆیین.
6- 16 هه‌زار و 298 حه‌بی ترامادۆل.
7- 2 هه‌زار و 100 شیت حه‌بی تریڤین.
8- 100 شیت حه‌بی سۆمادریل.
9- یه‌ك ملیۆن دۆلاری ساخته‌ی ره‌ش.
10- شه‌ش هه‌زار دۆلاری ساخته.
11- 33 ملیۆن دیناری ساخته.