کوڕە گەورەکەی زیدان ریال مەدرید بەجێدەهێڵێت
بەخواستن روودەکاتە یانەیەکی ئیسپانی
K24- هەولێر
ئینزۆی کوڕە گەورەی زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی نزیکە ریزەکانی یانەکەی بەجێبهێڵێت و رووبکاتە یانەیەکی ئیسپانی
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئینزۆ هەنگاوێک لە گواستنەویە بۆ ریزەکانی یانەی ئالاڤێسی ئیسپانییەوە دوورە، کە ئینزۆی 22 ساڵان لە تیپی دووەمی ریال مەدرید یاریی دەکرد و جارجارە لەلایەن زیدانی باوکییەوە بانگهێشتی تیپی یەکەمی مێرێنگی دەکرا.
چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئالاڤێس بەفەرمی گواستنەوەی ئینزۆ بەخواتن بۆ ریزەکانی رابگەیەنێت، چونکە مارکۆس یۆرێنتی، راهێنەری یانەکە پەیوەندیی بە ئینزۆوە کردووە رازی کردووە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەیەوە بکات.