بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی: هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت
دەبێ سەرکردایەتی کوردستان بە جدی لەبارەی سەربەخۆیی لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکەن
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەری پێشووی (سی ئای ئەی) رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت، بەڵام ئێستا کاتی ئەو هەنگاوە نییە.
ژەنەڕاڵ دەیڤد پێترایۆس، بەڕێوەبەری پێشووی CIA روونیکردەوە، گەلی کورد مافی خۆیەتی داوای سەربەخۆیی بکات، بەڵام دەبێ پێش ئەوەی ئەم هەنگاوە بنێت، دەبێ رێککەوتنێک لەگەڵ عێراق و تورکیا بکات، بۆ ئەوەی لە مەترسییەکانی کەم بکاتەوە.
پێترایۆس رایگەیاند، دەبێ سەرکردایەتی کوردستان بە جدی لەبارەی سەربەخۆیی لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکەن، چونکە رێگەی سەرەکی بەرەو سەربەخۆیی بەغدایە و هەروەها دەبێ تورکیاش لەسەر ئەو پرسە بە تەواوی تێبگەیێندرێت.
پێترایۆس یەکێک لە هۆکارەکانی دواخستنی پرسی سەربەخۆیی بۆ نزمی نرخی نەوت گەڕاندەوە و روونیکردەوە، کوردستان دەبێ ئەو کاتە بڕیاری سەربەخۆیی بدات کە نرخی نەوت بگاتە سەرووی سەد دۆلار و رۆژانەش زیاد لە ملیۆنێک بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت.