بەڤیدیۆ.. فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەبڕیارێکی هاندەرانی بارسێلۆنا تووڕە دەکات

هاندەرانی بارسێلۆنا گومانیان بۆ دروست بووە

K24- هەولێر

چەند رۆژێک دوای ئەوەی هێرناندێز هێرناندێزی ناوبژیوانی ئیسپانی دانی بە هەڵەکەی یاریی نێوان ریال بیتیس و بارسێلۆنا دانا، سەرپەرشتیارانی لالیگا ئەو ناوبژیوانەیان بە باشترین ناوبژیوانی ئەم وەرزەی خولەکە دەستنیشانکرد.
سەرەڕای ئەوەی هێرناندێز گۆڵێکی دروستی بارسێلۆنای لە یاریی بەرامبەر ریال بیتیس لە بارسێلۆنا رەتکردەوە، کە تۆپەکە ٥٧ سانتیم هێڵی گۆڵی تێپەڕاندبوو، بەڵام لێژنەی سەرپەرشتیکردنی ناوبژیوانانی لالیگا ئەو ناوبژیوانەیان بە باشترین ناوبژیوانی خولەکە دەستنیشانکردووە، ئەمەش کاردانەوەی توندی میدیاکانی کەتەلۆنیای لێکەوتووەتەوە.
هێرناندێز لە هەڵسەنگاندنەکەدا 9.58ی لەسەر 10 بەدەستهێناوە و باشترین ناوبژیوانی وەرزی 2016/2017ی لالیگا دەستنیشانکراوە، کە لەم وەرزە 18 یاریی خولەکەی بەڕێوەبرد و 95 کارتی زەرد و 7 کارتی سووری بەڕووی یاریزاناندا بەرزکردەوە.
هێرناندێز چورا یاری بارسێلۆنای بەڕێوەبرد، جگە لە یارییەکەی ریال بیتیس بلاوگرانا لە سێ یارییەکەی دیکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام هاندەرانی بلاوگرانا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنەیان لە بڕیارەکەی سەرپسەرشتیارانی لالیگا گرت و میدیاکانی کەتەلۆنیاش بڕیارەکەیان بە بۆمبی ئەم وەرزە ناوزەد کردووە.

ئەنجامی هەڵسەنگاندنی ناوبژیوانەکانی ئەم وەرزەی لالیگا
ئەنجامی هەڵسەنگاندنی ناوبژیوانەکانی ئەم وەرزەی لالیگا
ئەو گۆڵەی لە یاریی نێوان بارسێلۆنا و ریال بیتیس رەتکرایەوە
ئەو گۆڵەی لە یاریی نێوان بارسێلۆنا و ریال بیتیس رەتکرایەوە