هه‌سه‌ده گه‌ڕه‌كێكى ديكه‌ى ره‌ققه‌ى كۆنترۆڵ كرد
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، رايگه‌ياند، به ته‌واوى گه‌ڕه‌كى قادسييهى شارى ره‌ققه‌يان كۆنترۆڵ كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، رايگه‌ياند، به ته‌واوى گه‌ڕه‌كى قادسييهى شارى ره‌ققه‌يان كۆنترۆڵ كردووه.
دواى زنجيرهيهك ئۆپراسيۆن، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له ژێر ناوى جه‌نگى مه‌زن شه‌ڕى رزگاركردنى ره‌ققه‌يان ده‌ستپێكردووه.
ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له سه‌رجه‌م پرۆسه‌كاندا هاوكارى ئه‌و هێزانهيان كردووه.
گه‌ڕه‌كى قادسييه ده‌كه‌وێته خۆرئاواى شارى ره‌ققه‌وه، كه به پايته‌ختى داعش له سووريا هه‌ژمار ده‌كرێت.
هێزه‌كانى هه‌سه‌ده، ماوه‌ى 18 مانگه به شێوه‌ى به‌رده‌وام شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن و هه‌زاران كيلۆمه‌تر چوارگۆشه‌يان له ده‌ستى داعش رزگار كردووه.
له رێى بۆردومانى ئاسمانى و تۆپى دوورهاوێژه‌وه هێزه‌كانى ئه‌مريكا پشتيوانى له پێشڕه‌وييه‌كانى هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.