ته‌نيا ئه‌مڕۆ سێ هاووڵاتى له سنوورى دهۆك به رووداوى هاتوچۆ گيانيان له‌ده‌ستدا
و دوو سه‌رنشينى ديكه‌ى ئۆتۆمبێله‌كان بريندار بوونه.
K24 – هه‌ولێر:
پۆليسى هاتوچۆى دهۆك هه‌واڵى گيانله‌ده‌ستدانى سێ هاووڵاتى و بريندار بوونى دوو هاووڵاتى ديكه‌ى له سنوورى پارێزگاى دهۆك به هۆى رووداوى هاتوچۆوه راگه‌ياند.
رووداوى يه‌كه‌ميان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له سه‌ر رێى سوارهتوكا- دهۆك روويداوه.
به گوێره‌ى زانيارى پۆليسى هاتوچۆ، ئۆتۆمبێلێكى جۆرى تويوتا- مۆنيكا وه‌رگه‌ڕاوه و ئاگرى گرتووه.
ئازاد تەھا ، بەڕێوبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی پارێزگای دھۆك له‌و باره‌يه‌وه به كوردستان 24ى راگه‌ياند، هاووڵاتى زوبێر كانيكى كه به‌رپرسى ليژنه‌ى ناوچه‌ى بامهڕنێى پارتى ديموكراتى كوردستان بووه و شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه بووه گيانى له‌ده‌ستداوه.
له رووداوێكى ديكه‌ى هاتوچۆدا كه له‌سه‌ر رێگه‌ى دهۆك- هه‌ولێر و له نزيك شاره‌دێى باعه‌درێ روويداوه، دوو هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا.
بەڕێوبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی پارێزگای دھۆك روونيكرده‌وه، له ئه‌نجامى پێكدادانى دوو ئۆتۆمبێلى تايبه‌ت له جۆرى تويوتا و نيسان دوو هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستداوه و دوو سه‌رنشينى ديكه‌ى ئۆتۆمبێله‌كان بريندار بوونه.