موسلیم: ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی رۆژئاوای كوردستان ئەنجام نادرێت
رەتیدەكاتەوە جارێكی دیكە پەیوەندی لەگەڵ حكوومەتی سووریا دروست بكەنەوە
K24 - ھەولێر
هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) رەتیدەکاتەوە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامبدات.
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پەیەدە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت روونیکردەوە، پەیەدە نیازی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە رۆژئاوای کوردستان نییە، بەڵکو ئەوان پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەن.
موسلیم جەختیکردەوە، سیستەمی فیدڕاڵی باشترین بژاردەیە بۆ گەلی سووریا بە تەواوی پێکهاتەکان و ئەوان بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی لەو بژاردەیە دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە موسلیم رەتیکردەوە، جارێکی دیکە کەناڵی پەیوەندیی لەگەڵ حکومەتی سووریا بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد دروست بکەنەوە.