بە سواری پاسێكی دوو نھۆمی گەشتیاران بە شوێنەوارەكانی ھەولێر ئاشنا دەكرێن
ماوەی گەڕان بە پاس دیاركراوە
K24 - ھەولێر
پاسێكی دوو نھۆمی گەشتیاری لە شاری ھەولێر لەلایەن كەرتی تایبەت و پارێزگای شارەكەوە بەرووی گەشتیاران دەستبەكار دەبێت، رۆژانە لە سێ گەشتی جیاوازدا بۆ ماوەی كاتژمێر و نیوێكدا گەشتیاران و ھاووڵاتییان ئاشنای شوێنەوارە دێرینەكانی ھەولێر و شوێنە گشتییەكان دەكات، لە یەكەم گەشتیشدا ئەم پاسە سەرنجی گەشتیارانی بەلای خۆیدا راكێشاو ژمارەیەكی بەرچاوی گەشتیار روویان تێكرد.