ئارتۆرۆ ڤیدال: کریستیانۆ رۆناڵدۆ گوێ درێژێکی بچووکە
سبەی چوارشەممە پۆرتوگاڵ و چیلی لە جامی کیشوەرەکان رووبەڕوو دەبنەوە
K24- هەولێر
ئارتۆرۆ ڤیدال بە لێدوانێکی بەتووندی هێرش دەکاتە سەر کریستیانۆ رۆناڵدۆ و بە 'گوێ درێژ' ناوزەدی دەکات.
ئارتۆرۆ ڤیدال، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی چیلی پێش یارییان لە قۆناخی پێشکۆتایی لە بەرامبەر پۆرتوگاڵ لە وەڵامی رۆژنامەنووسان لەبارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کاپتنی پۆرتوگاڵەوە گوتی 'کریستیانۆ گوێ درێژێکی بچووکە، بەلای منەوە ئەوەندە گرنگ نییە'.
چیڵی و پۆرتوگاڵ دوای سەرکەوتنیان لە قۆناخی کۆمەڵەکان، سبەی چوارشەممە 21:00 لە قۆناخی پێشکۆتایی یاریی دەکەن و ئارتۆرۆ ڤیدال و کریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبەڕوو دەبنەوە، کە لەم وەرزە دووەم سێیەم رووبەڕووبوونەوەیانە و پێشتر لە چامپیۆنزلیگ لە یاریی نێوان بایرن میونشنی ئەڵمانی و ریال مەدریدی ئیسپانی بەرامبەر یەکتری یارییان کرد و رۆناڵدۆ ڤیدالی بردەوە.