مه‌لا به‌ختیار: كورد سووره له‌سه‌ر بە دیھێنانی مافی چاره‌نووسی خۆی
"ئه‌گه‌ر دیموكراسی هه‌بێ ئه‌م هه‌لومه‌رجه ناسك و ئاڵۆزه تێده‌په‌ڕێنین"
K24 - ھەولێر
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌ك له باڵیۆزی وڵاتانی ئه‌روپی و عه‌ره‌بی و كه‌سایه‌تی سیاسی و دیاری ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، گه‌لی كورد سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌كانی مافی چاره‌نووسی خۆمان به‌دی بێنن.
به گوێره‌ی میدیای فه‌رمی یه‌كێتی، مه‌لا به‌ختیار له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر دیموكراسی هه‌بێ، ئه‌م هه‌لومه‌رجه ناسك و ئاڵۆزه تێده‌په‌ڕێنین، ئه‌گه‌ر دیموكراسیش نه‌بێ بێگومان وه‌كو كورد سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌كانی مافی چاره‌نوسی خۆمان به‌دی بهێنین.
هه‌روه‌ها گوتیشی، وه‌كو كورد شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین، پێشمه‌رگه‌مان له‌باشوور و رۆژئاوای كوردستان، پێش حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه و رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، داعشمان تێكوپێك شكاند، جێگه‌ی شانازیشه له‌لایه‌ن رۆژئاواوه، پێشمه‌رگه شه‌ره‌فی پاراستنی ئازادی و ئاسایشی جیهانی وه‌رگرتووه.