"كاتی ریفراندۆمه"
نووسه‌ر و توێژه‌رێكی ناسراوی فه‌ڕه‌نسی، بۆ ریفرانۆمی هه‌رێمی كوردستان كاته‌كه به گونجاو ده‌زانێت
K24 - هه‌ولێر:
ژیرار شالیاند نووسه‌ر و توێژه‌ری ناسراوی فه‌ره‌نسی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند:" ئێستا كاته‌كه‌ی گونجاوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم".
هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ر و تویژه‌ره فه‌ره‌نسییه ده‌ڵێت " ره‌نگه ئه‌مجاره ئه‌مریكا سیاسه‌تێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یڕه‌و بكات كه رێخۆشكه‌ر بێت بۆ دامه‌زراندنی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ".
ئه‌و قسانه‌ی ناوبراو له كاتێكدایه كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا، رۆژی 7/6/2017 بڕیاریاندا كه رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.