هاووڵاتییه‌ك له ناحیه‌ی رزگاری قه‌زای خه‌بات له‌لایه‌ن دوو برای خۆیه‌وه كوژرا
تاوانباره‌كان رایانكردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر به قه‌زای خه‌بات، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (ح. پ. م) له‌لایه‌ن دووبرای خۆیه‌وه ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت.
نه‌قیب رێباز زیوه‌ر، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی رایگه‌یاند، كوژراوه‌كه خێزانداره و پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه و ته‌مه‌نی 45 ساڵه، له ئێستاشدا تاوانباران، رایان كردووه و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه، نووسینگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له قه‌زای خه‌بات گه‌یشتووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمی كوژراوه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.