ستران عه‌بدوڵڵا: هیچ دەستپێشخەريیەک بۆ رێکخستنەوەی ناو ماڵی کوردی بەتەنازول نازانم

پێویسته‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان به‌رده‌وام بن

K24 - سلێمانی:

ستران عەبدوڵڵا, ئەندامی لێژنەی راگەیاندن لە سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکیتی و گۆڕان, لە بارەی دەستپێشخەريیەکەی نێچیرفان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکاتی سەردانیکردنی سلێمانی بۆ کوردستان 24 رایگەیاند، ھەر دەستپێشخەريیەک بۆ رێکخستنەوەی ناو ماڵی کوردی و سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆم بەتەنازولی نازانم, بەڵکو فاکتەرێکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسيیەکان, داواشی لە بزووتنەوەی گۆؤان کرد ھەر دەستپێشخەريیەک بە سنگێکی فراوان وەربگرێت و دەستپێشخەری دیکەی بەدواوەبێت.