"خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش له مووسڵ رووخا "
كه‌ناڵی ئه‌لعێراقیه: ته‌واوی مووسڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه كۆنترۆڵكرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 29/6/2017 كه‌ناڵی نیمچه فه‌رمی ئه‌لعێراقیه له زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقه‌وه، رایگه‌یاند" چه‌كدارانی داعش له مووسڵ كۆتاییان پێهێنراوه‌و شاره‌كه به ته‌واوه‌تی كه‌وتووه‌ته‌وه ده‌ست هێزه‌كانی عێراق".
له‌و باره‌یه‌وه عه‌مید روكن نه‌بیل فه‌تلاوی له دژه تیرۆری عێراق، به كوردستان 24 راگه‌یاند" ته‌نها له چه‌ند شوێنێكی كه‌می ناو گه‌ڕه‌كه‌كان ژماره‌یه‌ك له پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش ماون و فرۆكهكانیش ئه‌و ناوچانه بۆردوومان ده‌كه‌ن
هه‌روه‌ها گووتی به‌هۆی ته‌سكی كۆڵانه‌كانی مووسڵی كۆن له‌وانه‌یه هه‌ندێك كاتی دیكه پێویست بێت بۆ ئه‌وه‌ی كیوماڵ بكرێن، چونكه به‌شێك له‌وانه‌ی ماون خۆكوژن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا یان ده‌بێت خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن یان ده‌كوژرێن.
ئه‌و هه‌واڵه له كاتێكدایه كه پیش‌تر فه‌ریق روكن، عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵڵا، فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی هاتین نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند" هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق، كۆنترۆڵی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری و مناره‌ی حه‌دبا و سسهرچخانهیان كردووه‌و هێزه‌كان به‌رده‌وامن له پێشڕه‌ویكردن".
وەزارەتی بەرگریی عێراقیش رایگەیاند، بە کۆنترۆڵکردنەوەی مزگەوتی نووری و منارەی حەدبا و سەرچخانە لە رۆژئاوای موسڵ، داعش لە موسڵ کۆتاییهات. ئاماژەی بەوەشدا، جگە لە خۆرادەستکردن یاخود کوژران هیچ بژاردەیەکی دیکە لەبەردەم چەکدارانی داعش نەماوە. ئاماژەی بەوەشدا، تەنیا چەند ناوچەیەکی موسڵی کۆن ماون کۆنترۆڵبکرێنەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی عێراق مزگەوتی نووری و منارەی حەدبایان لە رۆژئاوای موسڵ کۆنترۆڵکردەوە.
له لایه‌كی دیكه‌وه فه‌ریق، رائید شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند" مزگه‌وتی كه‌ڕاڕ له ناوچه‌ی باب لهكش كۆنترۆڵكراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فه‌رمانده‌كانی سوپای عێراق، چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه هیچ فه‌رمانده‌یه‌كیان نه‌ماوه سه‌رپه‌رشتیان بكان و دهنگوباسی ئه‌وه هه‌یه به‌غدادی خۆیشی له‌و شه‌ڕه‌دا كوژرابێ.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا هێشتا له ناو دوایین مۆڵگه‌ی داعش له مووسڵی كۆن چه‌ند چه‌كدارێك ماون كه هێشتا نه‌كوژراون و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و چه‌كدارانه‌ش هیچ رێگه‌یه‌كیان له به‌رده‌مدا نه‌ماوه جگه له خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان یان كوژرانیان.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له 17/10/2016 پاش رێككه‌وتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ستیپێكرد و دوا 8 مانگ و 12 رۆژ توانرا پێگه كاریگه‌ر و گرنگه‌كه‌ی داعش كه شاری مووسڵ بوو، له ده‌ست چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه ده‌ربهێنرێت.