رۆژنامه‌يه‌كى رووسى: ئه‌ردۆغان ده‌يه‌وێت هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر ره‌ققه‌دا بسه‌پێنێت
توركيا ئاماده‌يه بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌يه‌كى نوێى سه‌ربازى له باكوورى سووريا.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ئيزڤيستياى رووسى وتارێكى نيقۆڵاى سوركوف و ئه‌ندريه ئونتيكۆڤى له باره‌ى ره‌وشى رۆژئاواى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و دوو نووسه‌ره له وتارهكهياندا به‌م جۆره باسى ره‌وشى باكوورى سووريا (رۆژئاواى كوردستان)يان كردووه:
توركيا ئاماده‌يه بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌يه‌كى نوێى سه‌ربازى له باكوورى سووريا.
توركيا ده‌يه‌وێت منبج و ره‌ققه بخاته ژێر هه‌ژموونى خۆيه‌وه و رێگه له درووستبوونى ده‌وڵه‌تێكى كوردى بگرێت.
ئه‌مه ئه‌و راستييهيه كه سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بۆ په‌يامنێرى رۆژنامه‌كه‌ى دووپاتكردووه‌ته‌وه.
روونه كه توركيا رێگه به درووستبوونى ده‌وڵه‌تێكى كوردى له باكوورى سووريا نادات.
ئه‌و وڵاته ئاماده‌يه له كاتى ده‌ركه‌وتنى بچووكترين هه‌ڕه‌شه ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى ئه‌نجام بدات.
ئه‌و ئۆپراسيۆنانهى توركيا دژى ئيسلامييه‌كان نييه، به‌ڵكو دژى ئه‌و هێزه ناوچهييهيه كه هاوپه‌يمانى ئه‌مريكايه.
سه‌رۆكى توركيا رۆژى 23ى حوزه‌يران رايگه‌ياندبوو، توركيا ئاماده‌يه منبج و ره‌ققه رزگار بكات.
ئه‌وه‌شى گوت: به‌ڵام هاوپه‌يمانه‌كانمان گره‌و له سه‌ر يه‌كينه كوردييه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان به‌داخه‌وه بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه هاوبه‌شى ستراتيژى ئه‌نقه‌ره‌ن.
ئه‌و گوتى: ئه‌و هاوپهيمانانهمان له‌گه‌ڵ تيرۆريستان رێكده‌كه‌ون.
مه‌به‌ستى له تيرۆريستان، پارتى يه‌كێتى ديموكراتى (په‌يه‌ده) و باڵى سه‌ربازى ئه‌و پارته، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) بوو.
ئه‌و په‌يامه‌ى ئه‌ردۆغان زۆرتر رووى له واشنتن بوو.
ئه‌مريكا بێ گوێدانه ناڕهزاييهكانى توركيا به‌رده‌وامه له پشتيوانيكردنى يه‌كينه كوردييه‌كان.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى ئه‌ردۆغان بوونه‌ته جێى نيگه‌رانى رووسيا و ئه‌مريكا.
ئه‌ندامێكى دۆما به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، سه‌رهه‌ڵدانى ململانێى نوێ له سووريا له به‌رژه‌وه‌ندى رووسيا نييه.
گوتيشى: رووسيا رێگرى له درووستبوونى شه‌ڕى نێوان توركيا و كورد له سووريا ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: له‌گه‌ڵ توركيا هه‌ماهه‌نگى چڕمان هه‌يه، به تايبه‌تى له دانووستانه‌كانى ئه‌ستانه‌دا.
ئه‌وه‌شى گوت: دڵنيام له هه‌موو ئاسته‌كان به دانووستان رێگرى له توركيا ده‌كه‌ين كرده‌وه‌يه‌كى سهرهڕۆيانه ئه‌نجام بدات.
هه‌ڵوێستى ئه‌مريكاش له‌و پرسه‌دا هاوشێوه‌ى رووسيايه.
رۆژنامه‌كه له باره‌گاى فه‌رمانده‌يى ناوه‌ندى هاوپه‌يمانێتييه‌كه زانيارى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتووه، كه به نسبه‌ت ئه‌وانه‌وه شه‌ڕڤانه كورده‌كان گرنگترن له ناكۆكييهكان.
ئه‌وان پێيان وايه ده‌بێت هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر كۆتايهێنان به داعش بێت.
هه‌ر بۆيه گرنگه هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا له كورده‌كان به جدى له‌به‌رچاو بگيرێن.