وه‌ستا ره‌سووڵ: نيشتنه‌وه‌ى هێليكۆپته‌ر له سنوورى داعش دووره له راستييه‌وه
باشتر وايه ئه‌و كه‌ناڵانه دايبخه‌ن له‌وه‌ى خزمه‌تى داعش بكه‌ن.
K24 – كه‌ركووك:
به‌رپرسى ميحوه‌رى چوارى باشوورى كه‌ركووك، وه‌ستا ره‌سووڵ رايگه‌ياند، هه‌واڵى نيشتنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك هيليكۆپته‌ر له سنوورى داعش دووره له راستييه‌وه.
وه‌ستا ره‌سووڵ راشيگه‌ياند، زۆر شه‌رمه هێشتا كه‌ناڵى ميديايى هه‌بێت خزمه‌تى داعش بكات و باشتر وايه ئه‌و كه‌ناڵانه دايبخه‌ن له‌وه‌ى خزمه‌تى داعش بكه‌ن.
گوتيشى: بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره هه‌واڵانه كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر بارى دروونى خه‌ڵك درووست ده‌كات و پڕوپاگه‌نده كردنه بۆ داعش.
هه‌روه‌ها گوتى: له سنوورى ميحوه‌رى چوارى باشوورى كه‌ركووك، هه‌ر كه‌ناڵێكى ميديايى بيه‌وێت راپۆرت ئاماده بكات ده‌بێت لێدوان ته‌نيا له فه‌رمانده‌ى پله يه‌كى ناوچه‌كه وه‌ربگرێت نه‌ك هه‌ر كه‌سێكى ديكه، به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه‌ى ياسايى ده‌كرێنه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، له‌مه‌ولا به گوێره‌ى ئه‌حكامى عورفى سه‌ربازى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ميديا ده‌كه‌ن.
له به‌شێكى ديكه‌ى ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌دا كه ئه‌مڕۆ له باشوورى كه‌ركووك ئه‌نجاميدا و راسته‌وخۆ كوردستان 24 په‌خشيكرد، وه‌ستا ره‌سووڵ پێشنيازى كرد سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق په‌له بكه‌ن له پێكهێنانى ليژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى حه‌ويجه.