گەشتیاران جوڵەیان خستە بازاڕەكان
K24 - سۆران
له رۆژانی پشووی جه‌ژنی و تا ئێستاش، ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق ھەروەھا لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستانەوە، سەردانی هاوینه‌هه‌وار و ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی باشووری كوردستان دەكەن، شوێنە گەشتیارییەكانی دەڤەری سۆرانیش سەرنجی گەشتیارانی بەلای خۆیدا راكێشاوە.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا 140 هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته باشووری كوردستان، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 60 گه‌شتیار روویان له هاوینه‌هه‌وارو سه‌یرانگاكانی ده‌ڤه‌ری سۆران كردووه.