لە سلێمانی هاووڵاتیان و كۆمپانیاكان 157 ملیار دیناری كاره‌با قه‌رزدارن

K24 - سلێمانی

به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ بەشێک لە ھاووڵاتیان و كۆمپانیاكان، وه‌ك پێویست كرێی كاره‌با و رسومات به‌ حكومه‌ت ناده‌ن، له‌ سنووری پارێزگای سلێمانیش هاووڵاتیان و ده‌زگا حکومییه‌كان و کۆمپانیا بازرگانییەکان زیاتر لە 157 ملیار دینار پارەی کارەبا قەرزدارن و ئەو قەرزەش مانگ بە مانگ روو لە زیادبوون دەکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەباش دەڵیت، ھاووڵاتیان دەتوانن قەرزە کەڵەکە بووەکەی سەریان بەشێوەی قیست بدەنەوە.