پەرلەمانتارێكی ئاكەپە: دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بۆ توركیا نابێتە كێشە
"ھەڵوێستەكانی بارزانی بۆ ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و ئەنقەرە گرنگن"
K24 - ئەنقەرە
پەرلەمانتارێكی پارتی داد و گەشەپێفدان (ئاكەپە) ئاماژە بەوە دەكات نە توركیا و نە بارزانی داوای خاك لە یەكتری ناكەن، بۆیەش دەوڵەتی كوردستان بۆ توركیا نابێتە كێشە و ھەڵوێستەكانی بارزانیش بۆ ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان ھەولێر و ئەنقەرە گرنگن.
ئۆڕھان ئاتالایی پەرلەمانتاری ئاكەپە بە كوردستان24 گوت: "ئێمە وەك پارتی دەسەڵاتداری توركیا، باوەڕمان وایە دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان مەترسی نابێت بۆ سەر ناوچەكە و توركیا، بە پێچەوانەوە لەو بڕوایەدام دوای راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان، پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی نێوان ھەولێر و ئەنقەرە پتەوتر دەبێت".