كەشتیە نەوتییەكەی كوردستان گەیشتە نزیك كەنەدا
650 بەرمیل نەوتی باركردووە
K24 - ھەولێر
كه‌شتیه نه‌وتیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته لێواره‌كانی كه‌نه‌دا و چاوه‌رێ ده‌كرێت له یه‌كێك له به‌نده‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته باره‌كه‌ی دابگرێت، یه‌كێكیش له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه نه‌وته‌كه‌ی كڕیووه رایگه‌یاندووه، به‌غدا ده‌ستی به ئاماده‌كاریی كردووه بۆ رێگریكردن له فرۆشانی ئه‌و نه‌وته و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رگه‌رمی تۆماركردنی سكاڵایه له دادگاكانی كه‌نه‌دا.
به گوێره‌ی رۆژنامەی فینهنشیاڵ تایمزی بریتانی، به پشت به‌ستن به چاودێری ئاسمانی كه‌شتیوانی، كه‌شتیه نه‌وتیه‌كه‌ی كوردستان رووه‌و كه‌نه‌دایه و ته‌نها 300 میل له كه‌ناراوه‌كانی ناڤا سكوشیا له كه‌نه‌داوه دوره و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له به‌نده‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته باره نه‌وته‌كه‌ی دابگرێت كه 650 هه‌زار به‌رمیله.
هاوكات به‌غدا بۆ رێگریكردن له فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كارییه بۆ تۆماركردنی سكاڵا و به‌داواداچوونی یاسایی له كه‌نه‌دا، هاوشێوه‌ی ئه‌و كاره‌ی كه 3 ساڵ پیش ئێستا كردی دژی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مه‌ریكا.
له‌وباره‌یه‌وه، كۆمپانیای ڤیتهڵ كه یه‌كێكه له گه‌وره كۆمپانیاكانی بازرگانی نه‌وت و به‌شداره له كڕینی ئه‌و كه‌شتیه نه‌وتیه، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه هه‌ستیان به جموجۆڵی به‌غدا كردووه بۆ دروستكردنی رێگری له‌به‌رده‌م خاڵیكردنی ئه‌و كه‌شتیه نه‌وتییه.
كه‌شتیه نه‌وتیه‌كه‌ی كوردستان، 18 رۆژ پیش ئێستا له به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست باركرا و دواتر گه‌روی جه‌به‌ل تاریقی جێهێشت به‌ره‌و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكای باكوور.
نه‌وته‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای سه‌ربه‌خۆی بواری بازرگانی نه‌وت كڕدراوه كه بریتین له ڤیتهڵ و رافیگۆرا و گلینكۆڕ ئه‌ند پیتر.
هاوكات، دوێنێ ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه كه ئه‌وان نه‌وتیان به ئه‌مه‌ریكا نه‌فرۆشتووه و دوای فرۆشتن و راده‌ستكردنی نه‌وتیش به كڕیاران، ئیدی به‌رپرس نین له‌وه‌ی نه‌وته‌كه رووه‌و كوێ ده‌چێت.
كه‌شتیه نه‌وتیه‌كه، 650 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌ڵگرتووه و زۆربه‌ی نه‌وته‌كه هی كیڵگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌رییه‌تی.