كوردستان 24 دیمه‌نه‌كانی مینبه‌ره وێرانبووه‌كه‌ی به‌غدادی بڵاوده‌كاته‌وه
تیمی كوردستان 24 ده‌چنه ناو مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان24 له موسڵ وه‌ك یه‌كه‌م تیمی میدیایی ده‌چێته نێو مزگه‌وتی نووری له رۆژئاوای موسڵ له دوای رزگاركردنی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش و وێنه‌ی ئه‌و وێرانكارییه ده‌گوازێته‌وه كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی چه‌ند مانگه‌ی نێوان هێزه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه كهوتووهتەوە.
كامێرای كوردستان 24 دیمه‌نه‌كانی مزگه‌وته‌كه و لێدوانی برینپێچێكی داعش بڵاوده‌كاته‌وه كه له سه‌رده‌می حوكمی داعشدا له نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ كاری بۆ ئه‌و رێكخراوه كردووه، له كاتی دیداره‌كه‌شدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له چه‌ند كۆڵانێكی ئه‌و دیوی مزگه‌وته‌كه رووده‌دات، كه پێده‌چێت هێشتا شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی عێراق و ئه‌و ژماره چه‌كداره‌ی داعشدا مابێت كه له چه‌ند كۆڵان و گه‌ڕه‌كێكی مووسلی كۆندا ماون.