ماڕادۆنا: مێسی بانگهێشتنامه‌ی بۆ ناردم، به‌س ره‌نگه نامه‌كه ون بووبێت
ئاماده‌نه‌بوونی دیێگۆ ماڕادۆنا له مه‌راسیمی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی زۆرترین قسه و باسی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌فسانه‌كه‌ی پێشووی تانگۆ له‌مباره‌یه‌وه هاته ده‌نگ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2 ته‌مووزی 2017، دیێگۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كرایه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه و دیپلۆماسانه باسی مه‌راسیمی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی ده‌كات و ده‌ڵێت: مێسی بانگهێشتنامه‌ی بۆ ناردم، به‌ڵام ره‌نگه له شوێنێكدا نامه‌كه ون بووبێت.
ماڕادۆنا گوتیشی: هیچ شتێك ناتوانێت تێگه‌یشتنم به‌رامبه‌ر لیۆنێل مێسی بگۆڕێت، ئه‌و چاك ده‌زانێت كه من زۆر ئه‌وم خۆشده‌وێت، لای منیش هێشتا مێسی هه‌ر باشترین یاریزانی جیهانه.
لیۆنێل مێسی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له شاری رۆزاریۆی ئارجێنتینا مه‌راسیمی ماره‌بڕینی ئانتۆنێلای ئه‌نجامدا كه تێیدا بانگهێشتی زیاتر له 250 كه‌سی له هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانی كرد، له نێویاندا بانگهێشتی ماڕادۆنای نه‌كرد بوو.
.jpg)