تره‌مپ CNN ده‌داته به‌ر بۆكس و به زه‌ویدا ده‌دات
سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌مشێوه‌یه توڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێرشیكی توندی كردووه‌ته سه‌ر میدیاكانی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌رگریكردنه له تۆماره‌كانی ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی له كۆشكی سپی‌دا.
تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ڤیدیۆیه‌كی گاڵته‌جاڕیی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌و رێگه‌یه‌وه ئاستی توره‌بوونی خۆی به‌رامبه‌ر "هه‌واڵه ناڕاسته‌كانی" میدیاكانی ئه‌مریكا ده‌رده‌بڕێت، له ڤیدیۆكه‌شدا كه‌نالی CNN ده‌داته به‌ر بۆكس و به زه‌یدا ده‌دات.
#FraudNewsCNN #FNN pic.twitter.com/WYUnHjjUjg
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) July 2, 2017
تره‌مپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی" ئاستی هه‌ڵبه‌ستن و ناڕاستی بڵاوكردنه‌وه له كۆنترۆڵ ده‌رچووه" ئه‌و قسانه‌یشی په‌یوه‌ست بووه به‌و هه‌ڵمه‌ته میدیاییه‌ی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی به‌رپرسانی رووسیا به هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌وه به‌رامبه‌ری كرابوو.
ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له تره‌مپ ده‌گرن پێیان وایه " بڕیاری رێگه‌گرتن له هاووڵاتیانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی "مایكل فلیین" ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆشكی سپی‌دا ئاژهوهیهك له ئارادایه".
له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و گوشارانه‌ی ده‌رباره‌ی پڕوپاگه‌نده‌كانی میدیاكانی ئه‌مریكا به‌هۆی په‌یوه‌ندی به‌رپرسانی رووسیا به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ریه‌تی، وای له تره‌مپ كرد وه‌ڵام بداته‌وه‌و بڵێت " كه‌سیك ناناسم كه كارێكی وه‌های كردبێت".
ده‌رباره‌ی قسه‌كردن له‌سه‌ر رووسیاش ده‌ڵێت " ئه‌و هه‌واڵانه وه‌همین و درووستكراون، میدیاكانیش بازاڕی بۆ په‌یدا ده‌كه‌ن".