پێشبینی دهكرێت ههفتهی داهاتوو یهكێتی سهردانهكانی بۆ لای لایهنه سیاسییهكان دهستپێبكاتهوه
یهكێك له ئامانجی سهردانهكان بۆ دیاریكردنی نوێنهری لایهنهكانه بۆ كۆمیتهی ریفراندۆم
K24 - ههولیر:
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاری ئەوەی دابوو دوای جەژنی رەمەزان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای ھەرێمی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکات، ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەو حزبەش ئاشکرایکرد پێشبینی دەکرێت ھەفتەی داھاتوو سەردانەکان دەستپێبکەنهوه .
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک ھێزێکی کاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسیی ھەرێمی کوردستاندا بڕیاری ئەوەیدا کە پاش جەژن ، سەنگ و قورسایی خۆی بۆ لێک نزیک کردنەوەی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بە کاربھێنێت و سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان بکات ، ئەمەش پاش ئەوەی کە لە دوایین کۆ بوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبەدا پشتیوانی یە کێتیان بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆم بە فەرمی ڕاگەیاند، بەڵام بە مەرجی دەرچونی یاسایەک لە پەرلەمانی کوردستان ،ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی سەبارەت بە کاتی سەردانەکەی ئەوحیزبە بۆ لای لایەنەکان و دیاریکردنی نوێنەریان بۆ کۆمیتەی ڕیفراندۆم ، پێشبینی دەکات ھەفتەی داھاتوو سەردانەکان دەست پێبکەن.
لە سەرەتای ڕاگەیاندنی ڕۆژی پرسی ڕیفراندۆم لە ٧ ی مانگی رابردوو ھاوڵاتیان و چالاکان و چاودێرانی سیاسیی داوای سازش و لێک نزیک بوونەوە لە لایەنە سیاسیەکان دەکەن ،بەشێک لە چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن لە ڕابردوودا ھەرکاتێک کورد توانیبێتی یەکگرتوو بوبێت دەسکەوتی بە دەست ھێناوە.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەیەوێت بە پشتیوانی کردنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم و کارا کردنەوەی پەرلەمانی کوردستان ، لایەنە ناکۆکەکان لە سەر یەک مێز کۆبکاتەوەو خاڵە ناکۆکەکان کاڵتر بکاتەوەو خاڵە ھاوبەشەکان زۆرتر بکات ، بۆیە دەیانەوێت پێش جەند مانگێک لە رۆژی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆم لە سەر دەستی یەکێتی نیشتمانی سەرجەم لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان پشتگیری ئەو پڕۆسەیە بکەن و مژدەی ئاشتەوایی گشتی ڕابگەیەنرێت.