نووسهر و رۆژنامهنووسێكی كورد 25 ساڵه مۆرێكی به ناوی كۆماری كوردستانی باشوورهوه درووست كردووه
مومتاز حهیدهری له رێگهی قەڵەمەكەيهوه كار بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەكات
K24 - ههولێر:
مومتاز حەیدەری نووسەر و رۆژنامەنووس ساڵانێكی درێژە لە رێگەی قەڵەمەكەيهوه كار بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەكات، ئەو ئێستا تەمەنی 79 ساڵە و چاوەڕوانی 25 ئەیلولە تا دەنگ بۆ ریفراندۆم بدات، نەورەس عەبدوڵا پهیامنێری كوردستان 24 لەم نیوزفیچەرەدا زانیاری زیاتری لەسەر بەرھەم و ژیانی مومتاز حەیدەری خستووهته روو. ئەو مۆرەش پیشان دەدات كە حەیدەری 25 ساڵ لەمەوبەر بەناوی كۆماری كوردستانی باشوورەوە درووستیكردووە.