گەنجێك لە ئاوی دێوانە خنكا
تەرمەكە شێواوە و نەناسراوەتەوە
K24 - گەرمیان
پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "تەرمی گەنجێك لە ئاوی دێوانە لە سنووری قەزای دەربەندیخان دۆزرایەوە و تەرمەكە نەناسراوەتەوە".
راگەیاندنی نە خۆشخانەی شەھید تۆفیق لە دەربەندیخان ئاشكرای كرد: "پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ھێزەكانی پۆلیسه‌وه ئاگاداركراینه‌وه به بوونی ته‌رمی گه‌نجێك له ئاوی دێوانه، تیمێكی فریاكه‌وتنی نەخۆشخانەكەمان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و به‌هاوكاری برایانی پۆلیس ته‌رمه‌كه‌ی گوازرایه‌وه بۆ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان".
لە راگەیەندراوەكەی ئەو نەخۆشخانەیە ھاتووە: "له‌به‌ر تێكچوونی روخساری تا ئێستا ته‌رمه‌كه نه‌ناسراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ده‌ربه‌ندیخان كراوه".