گەنجێك لە ئاوی دێوانە خنكا

تەرمەكە شێواوە و نەناسراوەتەوە

K24 - گەرمیان

پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "تەرمی گەنجێك لە ئاوی دێوانە لە سنووری قەزای دەربەندیخان دۆزرایەوە و تەرمەكە نەناسراوەتەوە".

راگەیاندنی نە خۆشخانەی شەھید تۆفیق لە دەربەندیخان ئاشكرای كرد: "پاش ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن ھێزەكانی پۆلیسه‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ به‌ بوونی ته‌رمی گه‌نجێك له‌ ئاوی دێوانه‌، تیمێكی فریاكه‌وتنی نەخۆشخانەكەمان گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و به‌هاوكاری برایانی پۆلیس ته‌رمه‌كه‌ی گوازرایه‌وه‌ بۆ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان".

لە راگەیەندراوەكەی ئەو نەخۆشخانەیە ھاتووە: "له‌به‌ر تێكچوونی روخساری تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ده‌ربه‌ندیخان كراوه"‌.