خشتەی نوێی پێدانی كارەبا لە ھەولێر راگەیەندرا
لە ھەولێر 24 كاتژمێر كارەبا بە ھاووڵاتیان دەدرێت
K24 - ھەولێر
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا، بەڕێوبەرایەرتی گشتی كارەبای ھەولێر و پارێزگای ھەولێر و قایمقامیەتی ھەولێر خشتەی نوێی پێدانی كارەبایان راگەیاند، بە گوێرەی خشتەكە بە ھەردوو كارەبای نیشتمانی و موەلیدە، لەم مانگەدا لە ھەولێر ماوەی 24 كاتژمێر كارەبا بە ھاووڵاتیان دەدرێت.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ھەولێر گوتی: "لەمڕۆەوە خشتەی نوێی پێدانی كارەبا بە ھاووڵاتیان جێبەجێ دەكرێت و خاوەن موەلیدەكان ئاگادار دەكرێنەوە".
گوتیشی: "لە ئەگەر بوونی ھەر گرفتێكی تەنكیكی، ھەوڵدەدرێت لانیكەم 23 كاتژمێر كارەبا بدرێتە ھاووڵاتیان".
قامیمقامی ھەولێر داواشی لە ھاووڵاتیان كرد، ھاوكاریان بكەن و ئامێری زیادی كارەبایی بەكار نەھێنن، بۆ ئەوەی فشار نەكەوێتە سەر ھێڵەكانی كارەبا.
ھەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا ئەوەش خرایەڕوو، رۆژانە 10 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتیان دەدرێت و كاتەكانی دیكەش موەلیدەكان كارەبا دەدەنەوە.