"هۆكاری گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچووك له لایه‌ن ئێرانه‌وه سیاسییه"
ئێستا كاتی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كانه نه‌ك گرتنه‌وه‌یان
K24 - هه‌ولێر:
گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچووك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی كردووەتە سه‌ر دروستبوونی كه‌م ئاوی و لاوازبوونی كه‌رتی كشتوكاڵ، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی هه‌رێم و عێراقی لێكهوتهوه , حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت، گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كارێكی سیاسیه و به‌رێوه‌به‌ری به‌نداو و كۆگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت ،ئێستا هه‌رگیز كاتی گرتنه‌وه‌ی ئاو نیه، به‌ڵكو كاتی بهردانهوهیەتی.
ئێران له دوا رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه، ئاوی زێی بچوكی به‌ته‌واوی گرتۆته‌وه، بۆیه نزیكه‌ی 90 هه‌زار كه‌سی خه‌لكی قه‌ڵادزێ و ده‌وروبه‌ری یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیان به بێ ئاوی كرد، به گوته‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری هه‌رێمی كوردستانیش، ئێران به‌رنامه‌ی زیاتری هه‌یه بۆ وشككردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له كاتێكدا به‌غدا بڕینی ئاوه‌كه به سیاسی ده‌زانێت، كه‌چی ئێران خۆی به حاڵه‌تێكی كاتی ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت ته‌نها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و به‌نداوه‌یه كه دروستیان كردووه، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت " ئیستا وه‌رزی پڕكردنی به‌نداو نیه، به‌ڵكو وه‌رزی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كانه.
ئێستا ئێران 100%ی ئاوی زێی بچوك و زۆرینه‌ی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن و سیروانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بڕیوه، له یه‌كه‌م رۆژی كیشهكهشهوه، ئێران بهڵێنیدا كه ئه‌و ئاوه به‌ر بداته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ دیار نیه.
گرتنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه كه كۆماری ئیسلامی پیش‌تر داوای له توركیا كردبوو ئاو له‌سه‌ر عێراق و سوریا نه‌گرێته‌وه، كه‌چی ئێستاش چۆڕێك ئاوی زێی بچوك له ئێرانه‌وه نایه‌ته هه‌رێمی كوردستان، مرۆڤه‌كان كه توانای خۆپاراستن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان هه‌یه، ده‌بێت بیرێك له گیانه‌وه‌ر و ئاژه‌ڵانی بێزمان بكرێته‌وه كه داخۆ چ شتێك له مه‌رگ به‌هۆی تینویه‌تی خۆیان و بێچوه‌كانیان ده‌ربازیان ده‌كات.