عه‌بدولستار مه‌جيد: ئه‌م ئێواره‌يه ئێران ئاوى زێى بچووك به‌رده‌داته‌وه
پێشتر وه‌زيرى كشتووكاڵ عه‌بدولستار مه‌جيد هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردبوو، ئه‌گه‌ر ئێران دوو مه‌تر ئاو له هه‌رێمى كوردستان بگرێته‌وه، ئه‌وا
K24 – هه‌ولێر:
عه‌بدولستار مه‌جيد وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، ئه‌م ئێواره‌يه كۆمارى ئيسلامى ئێران ئاوى زێى بچووك به‌رده‌داته‌وه.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه ئێران له رێى ئه‌و به‌نداوانه‌ى له سنوورى شارى سه‌رده‌شتى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان درووستكراوون، ئاوى زێى بچووكى گرتبوويه‌وه.
وه‌زيرى كشتووكاڵى حكومه‌تى هه‌رێم تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئێران ئاوه‌كه به‌رده‌داته‌وه.
پێشتر وه‌زيرى كشتووكاڵ عه‌بدولستار مه‌جيد هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردبوو، ئه‌گه‌ر ئێران دوو مه‌تر ئاو له هه‌رێمى كوردستان بگرێته‌وه، ئه‌وا هه‌رێم، مه‌ترێك كه‌متر ئاو له به‌نداوه‌كانى بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق به‌رده‌داته‌وه.