دۆنارۆما تاکو 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان درێژ دەکاتەوە

گۆڵپارێزە لاوەکەی رۆسۆنێری رای خۆی گۆڕی

K24- هەولێر

جیانلویجی دۆنارۆما تاکو 2022 گرێبسەتەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان درێژ دەکاتەوە.
میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردووەتەوە، دۆنارۆمای رای خۆی گۆڕیوە و رازی بووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە مووچەی ساڵانەی شەش ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان درێ بکاتەوە.
کەناڵی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، دۆنارۆما ئۆفەرێکی پاریس سانجێرمانی بە مووچەی ساڵانەی 13 ملیۆن یۆرۆیی رەتکردووەتەوە.
دۆنارۆما رازی بووە ئەگەر میلان بگاتە چامپیۆنزلیگ نرخی هەڵوەشاندەنەوەی گرێبسەتەکەی 100 ملیۆن یۆرۆ بێت، ئەگەر میلانیش نەگاتە چامپیۆنزلیگ نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 50 ملیۆن یۆرۆ بێت، هەروەها لە بەرامبەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، میلان گرێبەست لەگەڵ برایەکی دۆنارۆما دەکات بە مووچەی ساڵانەی ملیۆنێک یۆرۆ.
دۆنارۆما بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەبێتە چوارەم زۆرترین مووچەی سالانە لە سێریا ئەی، کە پێشتر رەتیکردبووەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان درێژ بکاتەوە و گرێبەستەکەی ئێستای هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت.

رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی
رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی