بەڤیدیۆ.. لە رۆژی یەکەمی وێمبڵدۆن چی روویدا؟
گرنگترین رووداوەکانی رۆژی یەکەمی پاڵەوانیەتییەکە
K24- هەولێر
یاریگه‌كانی ویمبڵدۆن ده‌رگای بۆ سه‌دو سی و یه‌كه‌مین وه‌شانی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه به‌ڕووی تێنسزانان و هانده‌ران كرده‌وه، سەرکەوتنی ئاندی مارای و رافایل نادال، شکستی ستانیسلاس فافرینکا، پێکانی نیک کێریۆس و بوەستانی یارییەکان بەهۆی باران بارینەوە دیارترین رووداوەکانی رۆژی یەکەم بوون.
له رۆژی یه‌كه‌میش كامبریج هاوسه‌ری ولیامزی شازاده‌ی به‌ریتانیا له یاریگه‌ی سه‌ره‌كی ئاماده‌بوو كه یاری نێوان ئاندی مارای هاونیشتمانی و ئه‌لێكسانده‌ر به‌بلیكی كازاخستنای لێ به‌ڕێوه‌چوو.
مارای پۆلێنكراوی یه‌كه‌می پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه و جیهان، به سه‌ركه‌وتنێكی ئاسان هه‌ڵمه‌تی پارێزگاریكردن له ناسناوه‌كه‌ی ده‌ستپێكرد و دوو سێتی یه‌كه‌می به شه‌ش یه‌ك و شه‌ش چوار برده‌وه.
به‌ڵام له ناوةڕاستی سێتی سێیه‌مدا هه‌مان كێشه‌ی یاریگه كراوه‌كان دووباره بووه‌وه و به‌هۆی باران بارینه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك یارییه‌كه وه‌ستێنرا.
دواجار به‌ریتانیه‌كه سێتی سێیه‌میشی به شه‌ش گێمی خاوێن له تێنسزانه بیست ساڵیه‌كه برده‌وه و گه‌یشته قۆناخی دووه‌م.
هه‌ر له قۆناخی یه‌كه‌می سێیه‌م پاڵه‌وانییه‌تی گه‌وره‌ی تێنس، كی نیشیكۆری ژاپۆنی و ماركۆ چیكانتۆی ئیتأڵی به‌یه‌كگه‌یشتن.
نیشیكۆری پۆلێنكراوی نۆیه‌م یارییه‌كه‌ی به ئاسانی به سێ سێتی بێ به‌رامبه‌ر برده‌وه، ئه‌نجامی سێته‌كانیش شه‌ش دوو، شه‌ش دوو، شه‌ش سفر بوون.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه رافایل نادالی پۆلێنكراوی چواره‌م به‌سه‌ركه‌وتن چاره‌نووسی خۆی له گراندسلامی ویمبڵدۆن ده‌ستپێكرد، دوای ئه‌وه‌ی به ئاسانی به سێ سێتی بێبه‌رامبه‌ر به ئه‌نجامه‌كانی شه‌ش یه‌ك و شه‌ش سێ و شه‌ش دوو له جۆن میلمانی ئوسترالی برده‌وه و گه‌یشته قۆناخی دووه‌م.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، جۆ وێڵفرێد تسۆنگای فڕه‌نسی رووبه‌ڕووی كامێرۆن نۆری به‌ریتانی بووه‌وه.
تسۆنگای پۆلێنكراوی دوازده‌می ئه‌م وه‌شانه‌ی ویمبڵدۆن ركابه‌ر 21 ساڵیه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سه‌ختی كرده‌وه و یارییه‌كه‌ی به سێ سێتی خاوێن به ئه‌نجامه‌كانی شه‌ش سێ، شه‌ش دوو، شه‌ش دوو برده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه نێك كێریۆسی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی بیسته‌م به‌هۆی پێكانه‌وه پاشه‌كشه‌ی كرد دوای ئه‌وه‌ی سێتی یه‌كه‌م و دووه‌می دۆڕاند به‌ڵام له سێتی سێیه‌مدا نه‌یتوانی درێژه به‌یاریكردن بدات.
له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا ستان فافرێنكای پۆلێنكراوی پێنجه‌م له قۆناخی یه‌كه‌مه‌وه ماڵئاوایی له ویمبڵدۆن كرد. دوای ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی دانیڵ میدڤیدیفی تێنسزانی لاوی رووسی بووه‌وه یارییه‌كه‌شی به سێتێك به‌رامبه‌ر سێ سێت دۆڕان، ئه‌نجامی سێته‌كانیش چوار شه‌ش و شه‌ش سێ و چوار شه‌ش و یه‌ك شه‌ش بوون، كه یه‌كه‌مجاره تێنسزانه رووسیه‌كه به‌شداری ویمبڵدۆن ده‌كات.