جێگری پێشووی سوپاسالاری ئەمریکا: دەبێ پاڵپشتی سەربەخۆیی کوردستان بکەین
"جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق لە بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریکایە"
K24 - ھەولێر
رۆناڵد گریفیس، کە ژەنەڕاڵێکی پلە باڵای پێشووی سوپای ئەمریکایە روونیکردەوە، کوردانی عێراق باشترین هاوپەیمانی ئەمریکان لە ناوچەکە و گەورەترین قوربانییان لە شەڕی دژی چەکدارانی داعش داوە، سەرەڕای ئەوەی لە لایەن بەغداوە هیچ جۆرە پاڵپشتییەک نەکران.
رۆناڵد لە گوتارێکدا کە لە رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوکراوەتەوە داوای لە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دەکات، لە کاتی راگەیاندنی سەربەخۆیی، پاڵپشتی لە هەرێمی کوردستان بکەن.
هەروەها رۆناڵد نووسیویەتی، جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق لە بەرژەوەندی ئاسایی نەتەوەیی ئەمریکایە و دەبێتە فاکتەرێک بۆ سەقامگیری ناوچەکە.