خانمه تێنسزانێكی دووگیان به‌شداریی له ویمبڵدۆن كرد
ماندی مینیلای خانمه تێنسزانی وڵاتی لۆكسمبۆرگ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دووگیانه، به‌ڵام به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی ویمبڵدۆن كرد.
ماندی مینیلای 31 ساڵان له رۆژی یه‌كه‌می پاڵه‌وانییه‌تیی ویمبڵدۆن رووبه‌رووی خانمه تێنسزانی ئیتاڵیا (فرانسیسكا سكیافۆنی) بووه‌وه و یارییه‌كه‌ی به دوو سێتی بێوه‌ڵام به ئه‌نجامی (1 ـ 6) و (1 ـ 6) دۆڕاند.
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه، مینیلا نوێترین وێنه‌ی خۆی دوای یارییه‌كه له‌گه‌ڵ (تیم سۆمه‌ر)ـی هاوسه‌ری له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ده‌ركه‌وتووه كه 4 مانگه دووگیانه.
دوای یارییه‌كه‌ش مینیلا به میدیاكانی راگه‌یاندووه پاڵه‌وانییه‌تیی ویمبڵدۆن دوایین پاڵه‌وانییه‌تیی ئه‌و ده‌بێت له‌م وه‌رزه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌شداریی هیچ یارییه‌كی ئه‌مساڵ ناكات تا كۆرپه تازه‌كه‌ی له دایك ده‌بێت.
ماندی مینیلا كه ئێستا له خانه‌ی 82ـه‌می پۆلینی باشترین تێنسزانانی جیهانه، له 2014 له‌گه‌ڵ (تیم سۆمه‌ر) هاوسه‌رگیری كردووه كه هونه‌رمه‌ندێكی مووزیكژهنه.
.jpg)