زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلاری دانیشتوانی سلێمانی دیار نه‌ماوه
له ئێستادا 100 كه‌س له به‌شدارانى بۆرسه‌كه سكاڵايان تۆمار كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌وانه‌ی پاره‌یان خوراوه ده‌ڵێن "خاوه‌ن كۆمپانیاكان ده‌ستی چه‌ند به‌رپرسێكیان له‌پشته و به ناوی بۆرسه و بازرگانی ئه‌لیكترۆنییه‌وه پاره‌كه‌یان خوراوه".
له سه‌ره‌تای ساڵی 2007 هاووڵاتییه‌ك به ناوی كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو دوو سه‌نته‌ری له سلێمانی و دهۆك كردووه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك له بازرگان و سه‌رمایه‌داران به‌شدارییان تێدا كردووه، به‌ڵام دوای 14 ساڵ له كۆتایی ساڵی رابردوودا، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاسایشی سلێمانیدا 6 كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه ده‌ستگیر كراون به‌ڵام دواتر ئازاد كراون. ئه‌وه‌ش نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای ئه‌و كه‌سانه درووستكردووه كه به‌هۆی ئه‌و بۆرسه‌یه‌وه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریان كردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی باس كه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 4/7/2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه كه " ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی پاره‌یان له‌و بۆرسه و بازرگانیی ئه‌لیكترۆنیی ئاڵوگۆڕی دراوه‌دا داناوه. ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلاری هاووڵاتیان به ناوی بۆرسه‌وه دیار نه‌ماوه!.
له ئێستادا 100 كه‌س له به‌شدارانى بۆرسه‌كه سكاڵايان تۆمار كردووه.
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان شێركۆ جه‌وده‌ت له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياند، ئه‌و هاووڵاتيانه سكاڵايان گه‌ياندووه‌ته په‌رله‌مان و زياتر له يه‌ك مليار دۆلارى هاووڵاتيان ديار نه‌ماوه و كه‌يسه‌كه له دادگايه و داواكارى گشتى سلێمانى هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت.
شێركۆ جه‌وده‌ت ئاشكرايكردووه، ئه‌وانه‌ى تۆمه‌تبارن به بردنى پاره‌ى هاووڵاتيان و به گوێره‌ى حوكمه‌كانى تايبه‌ت به ده‌ستبڕين و فێڵكردن له ئاسايش ده‌ستگيركراوون، به‌ڵام دواتر ئه‌و مادده‌يه گۆڕاوه و تۆمه‌تباره‌كان به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوون.
يه‌ك له‌و هاووڵاتيانه‌ى پاره‌ى له بۆرسهكهدا داناوه، رايگه‌ياندووه، ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى پاره‌يان داناوه ژماره‌ى بانكيان بۆ كراوه‌ته‌وه و پسوولهيان بۆ كراوه و له ئێستادا كۆمپيوته‌ره‌كان له بنكه‌ى پۆليسى رزگارين له شارى سلێمانى.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و هاووڵاتييه، تۆمه‌تباره‌كان چوار كه‌سى عه‌ره‌ب و دوو كه‌سى كوردن و ماوه‌ى سێ مانگ و 20 رۆژ له ئاسايش ده‌ستگيركراوون و دواتر ده‌ركه‌وتووه 15 مليۆن دۆلاريان بردووه‌ته ده‌ره‌وه و پاره‌كه‌ى ديكه ديار نييه.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، ئێستا ئه‌و تۆمه‌تبارانه به ئازادى له سلێمانى ده‌سوڕێنه‌وه و هيچ سزايهك نه‌دراوون و يه‌كێك له هاووڵاتييه زيانلێكهوتووهكانيش ده‌ڵێت: گومانى ئه‌وه ده‌كرێت به‌رپرسى باڵايان له پشته‌وه بێت.
له چه‌ند رۆژى رابردووش‌دا ئه‌و هاووڵاتييه زيانلێكهوتووانه له به‌رده‌م نووسينگهى سلێمانى په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه و داوايانكرد، هه‌رچى زووه په‌رله‌مانتاران كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لايه‌نى په‌يوه‌نديدار به‌و كێشه‌يه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ زيانلێكه‌وتووه‌كان بكه‌ن و هه‌وڵبدرێت مافه‌كانيان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه.