حكوومهتی ههرێمی كوردستان بانگهێشتی كۆنسوڵی گشتی ئێران دهكات
تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن ئێرانەوە سەركۆنە دەکات
K24 - ههولێر:
حکوومەتى هەرێمى کوردستان تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن ئێرانەوە سەركۆنە دەکات و بانگهێشتى کونسوڵى گشتیى کۆمارى ئیسلامیی ئێرانیش دەکات.
سەبارەت بە بۆردومانەکانى ئەم دواییانەى ناوچە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان، لەلایەن تۆپخانهكانهكانی کۆمارى ئیسلامیى ئێرانەوە، حکوومەتى هەرێمى کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
حكوومهت له راگهیهندراوهكهدا، تۆپبارانكردنەكە سەركۆنە دەكات و دەڵێت: "ئەوە لەکاتێکدایە ئێمە پابەندین بە بنەماکانى دراوسێیەتى باش و دەستنەخستنە ناو کاروبارى یەک دیکەوە و لایەنێک نین لە کێشەکانى نێوان کۆمارى ئیسلامیی ئێران و گروپەکانى ئۆپۆزیسیۆن و گرفتەکانی نێوانیان".
حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاندووە، نامانەوێت لەژێر ئەو پەردەیە دانیشتووانى مەدەنیی هەرێمى کوردستان لە ناوچە سنورییەکان، وەک کۆچەری و گوندنشینەکان، ببنە قوربانیى بۆردومان و تۆپبارانەکانى کۆمارى ئیسلامیى ئێران.
له بهشێكی راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەکاتێکدا ئەم کارە سەرکۆنە دەکات، داواش لە کۆمارى ئیسلامیى ئیران دەکات، دەست لە هێرشکردنە سەر خەڵکى مەدەنى و خاکى هەرێمى کوردستان هەڵبگرێت".
حکوومەتى هەرێمى کوردستان بانگهێشتى کونسوڵى گشتیى کۆمارى ئیسلامیی ئێرانی دەکات و دەڵێت: "ئامانج لەو بانگهێشتە بۆ گەیاندنى پەیام و هەڵوێستى ناڕەزایى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، تاوەکو بەرزی بکەنەوە بۆ پایتەختى خۆیان".