عه‌بادى: هيچ پێشمه‌رجێك بۆ سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا نييه
شاندێكى هه‌رێمى كوردستان له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، شاندێكى هه‌رێمى كوردستان له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن.
عه‌بادى گوتيشى: ئامانجى ئه‌و سه‌ردانه تاوتوێكردنى ژماره‌يه‌ك پرسى هه‌ڵپه‌سێردراوى نێوان هه‌ولێر و به‌غدايه.
ئه‌مڕۆ له وته‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، عه‌بادى ئاشكرايكرد، كه حكومه‌تى به‌غدا هيچ پێشمه‌رجێكى بۆ سه‌ردانى شاندى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا نييه.
ئه‌وه‌شى باسكرد، كه شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به ئاو، ده‌روازه سنوورييه‌كان و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌خه‌نه به‌ر باس.