لە بەردەڕەش ژنێك كوژرا
پۆلیس: بەھۆی كێشەی كۆمەڵایەتی كوژراوە
K24 - دھۆك
ژنێكی تەمەن 21 ساڵی لە سنووری قەزای بەردەڕەش بەھۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كوژرا.
پایامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "لە ناحیەی روڤیای سنووری قەزای بەردەڕەش، ژنێك بەناوی (هـ . ج . ح) تەمەن 21 ساڵ كوژرا".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دھۆك ئاشكرای كردووە: "كوژرانی ئەو ژنە لە ناحیەی روڤیا بەھۆی كێشەی كۆمەڵایەتی بووە".
ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوو، چەند حاڵەتێكی دیكەی كوشتن لە شارەكانی كوردستان روویداوە، كە ژمارەیەكیان ئافرەت بوون، بەگوێرەی دەستەی مافی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ، مانگی رابردوو 24 حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتن تۆماركراوە.