لیژنهی باڵای ریفراندۆم كۆدهبێتهوه
"پێویستە ھیچ لایەنێك خۆی نەخاتە ژێر بەرپرسیاریەتی مێژوویی"
K24 - ھەولێر
هۆشیار سیوهیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستان 24 ئاشكرای كرد، لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو پارت و لایەنە سیاسییانەی بڕیاری ریفراندۆمیان داوە كۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر میكانیزم و چۆنێتی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەدەن.
گوتیشی، ھیچ ئاماژەیەك نییە بزووتنهوهی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بەشداربن لەو كۆبوونەوە.
داواشیكرد ئەو دوو حزبە دوورەپەرێز نەبن و لەو بەرپرسیارێتییە مێژووییەدا خۆیان دوورنەخەنەوە.