مامه‌ڵه‌ی توندی پیاوانی ئاسایشی میترۆیه‌ك په‌نابه‌رێك ده‌گه‌یه‌نێته لێواری خۆكوشتن
رووداوی له‌و شێوه‌یه زیاد بووه‌و كچان به‌هۆی توندوتیژی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایش هاواریان لێهه‌ستاوه
K24 - هه‌ولێر:
له رۆژی دووشه‌ممه 3/7/2017 له هه‌ژمار و په‌یجه‌كانی هاووڵاتیانی مه‌غریبی له ئه‌وروپا، ڤیدیۆیه‌ك به فراوانی ده‌ستاوده‌ست ده‌كات و له ڤیدیۆكه‌دا په‌نابه‌رێك ده‌بینرێت له‌و كاته‌ی به بێ كڕینی پلیت ده‌یه‌وێت سواری میترۆر بێت، له لایه‌ن پیاوانی ئاسایشی سه‌ر به كۆمپانیای گواستنه‌وه‌كه‌وه به توندی لێی ده‌درێت و ده‌درێت به زه‌ویدا.
له ڤیدیۆكه‌دا ژماره‌یه‌ك كچ له ته‌نیشتی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایشی سه‌ر به كۆمپانیای "BVG" وه‌ستاون و به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و هاوار به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی ئاسایشی كۆمپانیاكه‌دا ده‌كه‌ن كه گه‌نجه‌كه‌ی خستووه‌ته سه‌ر زه‌وی و قوڕگی گرتووه.
له ڤیدیۆكه‌دا پیاوێك ده‌ڵێت " چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی پۆلیسین تا ئه‌و په‌نابه‌ره رزگاربكه‌ن و نه‌ده‌بوو كاردانه‌وه‌كه به‌و شێوه‌یه بووایه، كاتێكیش له فه‌رمانبه‌ره‌كه نزیك ده‌بێته‌وه كه گه‌نجه‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه، هاوار ده‌كات به سه‌ریدا بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاره‌كه‌ی له گه‌نجه‌كه دووربخاته‌وه".
به‌ڵام هاواری كچه‌كان زیاتر ده‌بێت و له‌و كاته‌شدا ده‌نگی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك دێت كه له‌و شوێنه نزیك ده‌بێته‌وه و له‌و كاته‌شدا گه‌نجه ده‌ستگیكراوه‌كه خۆی هه‌ڵده‌داته سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه و پاشان له لایه‌ن پیاوانی پۆلیسه‌وه راده‌كێشرێته‌وه سه‌ره‌وه و یه‌كێك له كچه‌كانیش زۆر به توندی ناڕه‌زایه‌تی له‌و ره‌فتاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئاسایشی كۆمپانیاكه ده‌رده‌بڕێت كه به شێوه‌یه‌كی توند مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه‌دا كردووه.
دیار نییه ئه‌و رووداوه له چ رۆژێكدا روویداوه‌و په‌یوه‌ندی ئه‌و كچانه به‌و كه‌سه‌وه چی بووه كه خرایه سه‌ر زه‌وی، ئایا ده‌یانناسی یان هه‌ڵوێسته‌كه‌یان خۆڕسك بووه له‌و وێستگه‌یه‌ی كه زۆر له وێستگه‌ی "هالیشز تور" ده‌چێت.
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی له باره‌ی ڤیدیۆكه‌وه كۆمێنتیان نوسیوه ده‌ڵێن" پێناچێت رووداوه‌كه په‌یوه‌ندی به بڕینی پلیته‌وه هه‌بووبێت" به‌ڵكو زیاتر له‌وه ده‌چێت ئه‌و گه‌نجه هه‌وڵی خۆكوشتنی دابێت".
ڤیدیۆكه له ناو عه‌ره‌به‌كانی ئه‌وروپا، زۆر به فراوانی بڵاوبووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدۆیه‌كی دیكه هاتووه كه ئه‌وێش هه‌رایه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئه‌ڵمانیا ناوه‌ته‌وه. له ڤیدیۆكه‌ی دیكه‌دا سه‌رنشینێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك نه‌یجیری له لایه‌ن ئه‌ندامێكی ئاسایشی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی شاری میونشن به‌هۆی كێشه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی نه‌كڕینی پلیت به توندی لێیدراوه.
ئه‌و كه‌سه له‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌دا ده‌ستگیركراوه كه له فرۆكه‌خانه‌وه به‌ره‌و سه‌نته‌ری شاره‌كه چووه. قسه‌ی جیاواز و پێچه‌وانه له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌كرێت، كۆمپانیای شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت " ئه‌و كه‌سه شه‌ڕانگێز بووه‌و به توندی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ چاودێرانیان كردووه‌و ره‌تیكردووه‌ته‌وه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، بۆیه به‌هێزه كراوه‌ته ده‌ره‌وه".
شایه‌تحاڵێكیش ده‌ڵیت " چاودێره‌كان چه‌ند پرسیارێكیان لێكردووه و پرسیویانه چه‌ند پاره‌ت پێیه؟، ئه‌ویش گوتوویه‌تی ته‌نها 9 یۆرۆم پێیه. به‌ڵام دوایی پێیانگوتووه ئه‌و پاره‌یه به‌س نییه و پێویسته 60 یۆرۆت پێبێت. نه‌یجیرییه‌كه‌ش گوتوویه‌تی زۆر پێویستم به‌و 9 یۆرۆیه‌ش هه‌یه و پاشان چاودێره‌كانیش به هێزه كردوویانه‌ته ده‌ره‌وه.
گوته‌بیژی كۆمپانیاكه به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی فۆكۆس ئۆنلاینی گوتووه" من هیچ ده‌رباره‌ی پلیته‌كه و 9 یۆرۆكه نازانم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه هه‌ر سه‌رنشینێك پلیتی گونجاوی گه‌شتی پێ نه‌بێت ناچار ده‌كرێت دابه‌زێته خواره‌وه، ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ی خۆیشی ئاشكرا نه‌كات، پۆلیس بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌كه‌ی راده‌سپێردرێت".
به‌ڵام ئه‌و كچه‌ی هاوار به‌سه‌ر پیاوانی ئاسایشی كۆمپانیاكه‌دا ده‌كات، به‌وه تۆمه‌تباریان ده‌كات كه به‌هۆی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌و شیوه تونده مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه كردووه و ده‌ڵێت " ره‌نگی ده‌م و چاوی ئه‌سمه‌ره بۆیه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردووه و پێویسته به‌هۆی ئه‌و كاره‌ی كردوویانه شه‌رم له خۆیان بكه‌ن ".