پارێزگاری ھەولێر: نەبوونی گازوایل كارەبا و ئاوی كەمكردووە
بیرەكان وەبەرھێنانی ئاویان كەم بووەتەوە
K24 - ھەولێر
نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "بەھۆی نەبوونی گازوایلی پێویست لە وێستگەكانی وەبەرھێنانی كارەبا، كاتەكانی پێدانی كارەبایی نیشتمانی بە ھاووڵاتیان كەمبووەتەوە، بۆیە كاتژمێری پێدانی كارەبای موەلیدە زیادكراوە، بۆ ئەوەی لەكاتی نەبوونی كارەبایی نیشتمانی بە كارەبایی موەلیدە قەرەبوو بكرێتەوە".
لەبارەی كەمبوونەوەی ئاو لە ھەولێر نەوزاد ھادی گوتی: "لە ھەولێر و دەوروبەری 900 بیری ئیرتیوازی ھەیە، ئەم بیرانەش بە كارەبا ئیش دەكەن، كاتێك كارەبا كەم دەبێت، بیرەكانیش بەرھەمھێنانی ئاویان كەم دەبێتەوە، ئەمەش قەیرانی ئاو دروست دەكات".