3 چەكداری داعش لە كەركووك دەستگیركران
چەند ھەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین ئەنجامدرا
K24 - كەركووك
لە چەند ھەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین، ھێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك و پۆلیسی فریاكەوتنی شارەكە، سێ چەكداری داعشیان دەستگیركرد.
لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك رایگەیاند: "لە كاتژمێر 12 شەوی رابردوو لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسی قەزا و ناحییەكان و پۆلیسی فریاكەوتنی كەركووك 3 تیرۆرستی داواكراو دەستگیركران كە چەكداری داعش بوون".
ھەر لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە: "لە ھەڵمەتێكی دیكەی گەڕان و پشكنینی ھێزە ئەمنییەكانی كەركووك و ھێزەكانی پێشمەرگە، لە سنووری قەزای دووبز 15 داواكراو و گومان لێكراو دەستگیركران".



