به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی نوێنه‌ره ده‌ستنیشانكراوه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ پرسی ریفراندۆم كۆده‌بنه‌وه
گۆڕان و كۆمه‌ڵ نوێنه‌ریان دیاری نه‌كردووه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو نوێنه‌ره ده‌ستنیشانكراوه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسی ریفراندۆم، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان نوێنه‌ری خۆیان بۆ ریفراندرۆم دیاریكردووه‌و به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌كه‌ن، ته‌نها بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی نه‌بێت نوێنه‌ریان دیاری نه‌كردووه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه پاش ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7/6/2017 به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریاندا له 25/9/2017 دا ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و لایه‌نه سیاسییه‌كان نوێنه‌ری خۆیان بۆ ئه‌و پرسه ده‌ستنیشان بكه‌ن.
ئیستاش جگه له گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی مانگی رابردووشیان نه‌كردبوو، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه نوێنه‌ریان دیاریكردووه.