دژه تیرۆر راوه داعش ده‌كات
ژماره‌یه‌كیان ده‌كوژن و ریگه ناده‌ن ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌ربازبن
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی مووسڵی كۆن كه هێشتا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشیان تێدا ماوه‌ته‌وه، چه‌ند چه‌كدارێكی ئه‌و رێكخراوه‌یان كردووه‌ته ئامانجی نیشانشكێنهكانیان و رێگه‌ی هه‌ڵاتنیان لێ‌گرتوون.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ندێك له چه‌كداره‌كان هه‌وڵی راكردن ده‌ده‌ن، به‌ڵام نیشانشكێنه‌كانی دژه تیرۆر ته‌قان لێده‌كه‌ن و چه‌ند كهسێكان ده‌كوژن و بواری ده‌رچوون به‌وانی دیكه‌ش ناده‌ن.
ئێستا جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ گه‌یشتووه‌ته كۆتایی و ته‌نها چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی مووسڵ كۆن به ده‌ست داعشه‌وه ماوه‌و به‌رسانی سه‌ربازی عێراقیش ده‌ڵێن"له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا كۆتایی به‌و چه‌كدارانه‌ش ده‌هێنرێت و به یه‌كجاریی شاره‌كه له داعش راده‌ماڵن".