خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند داوای پاره‌كانییان له شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كه‌ن
خاوه‌ن پشكه‌كان: یه‌كێتی و گۆڕان و دادگای سلێمانی پشتی شاسوار ده‌گرن
K24 - هه‌ولێر:
خاوه‌ن پشكه‌كانی پرۆژه‌ی چاڤی لاند، داوا له شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا ده‌كه‌ن، پاره‌كانییان بداته‌وه.
به گوێره‌ی گوته‌ی خاوه‌ن پشكه‌كان، شاسوار عه‌بدولواحید، به پاره‌ی ئه‌وان كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئار تی 2 و ئێن ئار تی عه‌ره‌بی داناوه و ئێستاش به ته‌مای درووستكردنی حزبه.
وه‌ك هه‌فته‌نامه‌ی وشه، له ژماره‌ی 192ی چوارشه‌ممه 5/7/2017 بڵاویكردووه‌ته‌وه، چاڤی لاند 9 هه‌زار و 800 خاوه‌ن پشكی هه‌یه و كۆی پاره‌كانیشیان زیاتر له 30 ملیار دیناره، كاتی خۆی پشكه‌كانییان له چاڤی لاند كڕیوه و تا ئێستا ئه‌وان ته‌نها 1%ی پاره‌كانی خۆیان پێدراوه‌ته‌وه.
دلشاد ره‌سوول، كه یه‌كێكه له خاوه‌ن پشكه‌كان، به بڕی 4 ملیۆن دینار به‌شداری له پرۆژه هاوبه‌شه‌كه‌دا كردووه، به‌ڵام ته‌نها 120 هه‌زار دیناری پێدراوه، ئێستا ئه‌و داوای هیچ بڕه قازانجێك ناكات، ته‌نها داوای پاره‌ی پشكه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه.
دلشاد بۆ رۆژنامه‌ی وشه ده‌ڵێت: "ئێمه وامانزانی به‌شداری له پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی گه‌شتیاری ده‌كه‌ین، نه‌مانده‌زانی به پاره‌ی ئێمه ته‌له‌ڤزیۆن ده‌كرێته‌وه و حزب داده‌مه‌زرێت".
فه‌تاح محه‌مه‌د یه‌كێكی دیكه‌یه له خاوه‌ن پشكه‌كان و به بڕی 120 ملیۆن دینار پشكی كڕیوه، به‌ڵام ته‌نها 600 هه‌زار دیناری پێدراوه، ئه‌و ده‌شڵێت: "چه‌ندین جار داوامان له دادگا تۆماركردووه و داواشمان له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و گۆڕانیش كردووه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان نییه و دادگای سلێمانیش پشتی شاسوار ده‌گرێت".
جه‌مال حه‌مه‌ره‌شید، كه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه خاوه‌ن پشكه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، پاره‌ی خاوه‌ن پشكه‌كان به ئێن ئار تی 2 و ئێن ئار تی عه‌ره‌بی دراوه و گوتی: "ده‌زانین كه شاسوار سه‌رقاڵی درووستكردنی حزبێكه".
گوتیشی: "سكاڵای یاساییمان له دژی شاسوار تۆماركردووه و ئێستا كه‌یسه‌كه له دادگایه و چاوه‌ڕین بزانین دادگا چۆن مافی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ساڵانێكی زۆره به‌ناوی پشكه‌وه پاره‌یان لێوه‌رگیراوه".
