قه‌رز هه‌ڕه‌شه له داهاتووی عێراق ده‌كات
په‌رله‌مانتارێك بڕی قه‌رزه‌كانی سه‌ر حكوومه‌تی عێراق ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ماجیده ته‌میمی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، كۆی گشتی ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقه، تا كۆتایی 2016، 111 ملیار و 725 ملیۆن دۆلاره.
وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ته‌میمی گوتوویه‌تی: "كۆی گشتی قه‌رزی ده‌ره‌كی تاكو 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2016، 68 ملیار 220 ملیۆن دۆلاره".
سه‌باره‌ت به قه‌رزی ناوخۆییش، ته‌میمی ده‌ڵێت: "كۆی قه‌رزی ناوخۆی له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق، تا 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2016، نزیكه‌ی 43 ملیار و 505 ملیۆن دۆلاره".
كۆی گشتی ته‌واوی قه‌رزه‌كانیش، به گوێره‌ی قسه‌كانی ماجیده ته‌میمی، ده‌گاته نزیكه‌ی 111 ملیار و 725 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، خاوه‌ن قه‌رزه‌كان بریتین له یانه‌ی پاریس و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و یانه‌یه، قه‌رزده‌ره بازرگانییه‌كان، سندووقی دراوی عه‌ره‌بی، قه‌رزی نوێ و قه‌رزه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان، قه‌ره‌بووه‌كانی كوه‌یت، قه‌ره‌بووی دواكه‌وتنی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، داوكه‌وتنی وزه، له‌گه‌ڵ حه‌واڵه‌كردن و زیادكردنی قه‌رزی كۆمپانیاكان و قه‌رزی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با.
پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، زۆربه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق ناوخۆیین و ده‌ره‌كی نییه و دووپاتیشی له‌وه ده‌كرده‌وه كه عێراق به‌شێك له قهرزهكانیی داوه‌ته‌وه.