كه‌سوكاری شه‌هیدان: بە راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان گیانی شەھیدەکانیان ئاسودەبێت

ئاواتی چەندین ساڵەمان دێته‌دی

K24 - سلێمانی:

کوردستان 24 لە سلێمانی سەردانی ماڵی شەھید کەیوان، یەکێک لە شەھیدە تاقانەکانی شەڕی دژ بە داعش دەکات، ئەوان لەگەڵ ئەوەی بە داخن بۆ لەدەستدانی رۆڵەکەیان، بەڵام لە ھەمان کاتدا بە ئومێدن دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان گیانی شەھیدەکانیان ئاسودەبێت  و ئاواتی چەندین ساڵەی ئەوانیش بێتە دی.